ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر هاووڵاتیانی سڤیل و نەخۆشخانەکان دەکات لە سوریادا Public Domain  — ڕۆژی سێشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی دەربڕی سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی سڤیل و سیستمی تەندروستی لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، پاش پەرەسەندی شەڕ کە بووەتە هۆی کوژرانی سەدان کەس و ئاوارەبوونی دەیان هەزاران کەسی دیکە. ئۆفیسی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هێرشە کتوپڕ و خێراکەی یاخیبووە ئیسلامییەکان کە حەلەبی دووهەم گەورەترین شاری سوریایان گرتووە، ئازار و مەینەتیەکانی ملیۆنان خەڵکیان قووڵتر دەکەنەوە کە لە ماوەی چەندین ساڵی شەڕی ناوخۆی سوریادا بەرگەیان گرتووە. وتەبێژی... 57 min
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دۆخی سەختی ئاوارەکانی عەفرین دوای گەیشتنیان بە شاری تەبقە Public Domain  —  کاروانی کۆچبەرانی عەفرینی لە کەمپی ئاوارەکانی شەهباوە دوای 2 ڕۆژ گەیشتنە شاری تەبقە و لە دۆخێکی سەختدا و بەشێوەیەکی کاتی لە کەمپێکدا نیشەجێکراوان، دوور لە دامەزراوە و ڕێکخراوە مرۆییەکان. 1 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گروپە چەکدارییە ئیسلامییەکان بەرەو حەمای سوریا دەڕۆن Public Domain  — گروپە چەکدارییە ئیسلامییەکان بە ڕابەرایەتی گروپی هەیئەت تەحریر ئەلشام، پێشڕەوی دەکەن بەرەو حەمای چوارهەمین گەورەترین شاری سوریا، ئەوەش دوابەدوای هێرشە خێراکەیان کە تێیدا کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی باکوورییان کردووە. ئەم هێرشە نوێیانە کۆتایی بە  تا ڕادەیەک ئارامی هێنا کە ماوەی چوار ساڵ بوو بەردەوام بوو، هەروەها بووەتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 50,000 کەس، ئەمەش نیگەرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە. گروپە چەکدارییەکان لە حەما ڕووبەڕووی بەرهەڵستییەکی بەهێزتر بوونەوە بە بەراورد لەگەڵ حەلەبدا... 1 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئەو گروپە چەکدارییانەی کە حەلەبی سوریایان گرت کێن؟ Public Domain  — هێزە یاخیبووەکان و گروپە چەکدارییە هاوپەیمانەکانی کە هەفتەی ڕابردوو هێرشێکی گەورەیان کردە سەر هێزەکانی حکومەتی سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا، حەلەبی دووهەم گەورەترین شاری سوریایان گرت. ئەمەش بە گەورەترین پەرەسەندن دادەنرێت لە جەنگەکەی ناو سوریادا لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2011 وە هەڵگیرسا. حەلەب کە بە پایتەختی ئابووری سوریاش ناسراوە، لە ساڵی 2016 ەوە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتەکەی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددایە، لەو کاتەوەی کە هێزەکانی حکومەت بە یارمەتی گروپە چەکدارییەکانی لایەنگری ئێران و... 2 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سعودیە لە ساڵی 2024 دا زیاتر لە 300 کەسی لە سێدارە داوە Public Domain  — بەپێی ژمارە فەڕمییەکان، عەرەبستانی سعودیە لە ساڵی 2024 دا زیاتر لە 300 کەسی لە سێدارە داوە، ڕۆژی سێشەممەش چوار کەسی دیکەی لە سێدارە داوە. نوێترین لە سێدارەدانەکان سێ کەسییان بەهۆی بازرگانیکردنەوە بووە بە ماددە هۆشبەرەکان و یەکێکی دیکەیان بەهۆی کوشتنەوە بووە، ئەمەش بەپێی دەزگای ڕاگەیاندنی سعودیە. بەم چوار کەسەوە لەم ساڵدا 303 کەس لە سعودیە لە سێدارە دراون. چالاکەوانانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن ئەو ژمارەیە " بێپێشینەیە " و بە نزیکەیی لە هەر ڕۆژێکی ساڵەکەدا کەسێک لە سێدارە دراوە. ڕەخنەگران... 2 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وێنەی 1ی مانگی دوازدەی 2024 Public Domain   ... 2 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وێنەی 2ی مانگی دوازدەی 2024 Public Domain   ... 2 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا چاودێرانی سیاسی: ئاڵۆزییەکانی سوریا بێ کاریگەر نابن و عێراق پەلکێشی شەڕەکە دەکرێت Public Domain  — چاودێرانی سیاسی ڕایان وایە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سوریا ئەوەی لێ چاوەڕوان دەکرێت دەوڵەتێکی تری هاوشێوەی داعش  لە ناوچەکە بهێنێتە ئاراوە، هاوکات ئەمەش بێ کاریگەر نابێت لەسەر عێراق و ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن عێراق پەلکێشی شەڕ و ئاڵۆزیەکان بکات. دکتۆر محەمەد عەلی مامۆستای زانکۆی سلێمانی و شارەزای سیاسی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئەو هێزەی بە نیازە دەست بەسەر حەلەبدا بگرێت، هێزێکی سونەیە کە ئەگەری زیندووکردنەوەی دەوڵەتێکی تری وەک داعش هەیە بە تایبەت لەو ناوچانە، ئەمەش دەبێتە هۆی... 3 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هەوڵەکانی پارتی و یەکێتی لە دەرەوەی یەکتر بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان Public Domain  — شاندەکانی پارتی و یەکێتی بە جیا سەردانی ئەو لایەنانە دەکەن کە لە هەڵبژاردنەکەی 20ی مانگی دەی ئەمساڵ(2024)کورسییان بەدەستهێناوە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی ئەو دوو حزبە، هەریەکەیان دەیەوێت پشتیوانی دەنگی بەلایەنی کەم 51 ئەندامی پەرلەمان بەدەستبهێنێت تاوەکو بتوانێت کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکبهێنێت، هەرچەندە بەشێک لە چاودێران و تەنانەت خودی بەرپرسانی پارتی و یەکێتیش لە ڕابردوو جەختیان کردووەتەوە ئەگەر بشتوانن لە ڕووی یاساییەوە بەبێ یەکتر حکومەت پێکبهێنن، بەڵام لە ڕووی واقیعی هەرێمی... 3 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لە دهۆک سەنتەرێک تایبەت بە منداڵانی کچی بێسەرپەرشت کرایەوە Public Domain  — لە شاری دهۆک سەنتەرێکی تایبەت بە کچانی بێسەرپەرشت کرایەوە بۆ ئاگاداربوون لەو منداڵانەکەی کە هیچ کەسێکیان نییە. 4 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هەڵوێستی ئەمەریکا و ئەوروپا لەسەر شەڕەکەی حەلەب Public Domain  — ئەمەریکا ڕۆژی دووشەممە داوای کەمکردنەوەی توندوتیژیەکانی لە سوریا کرد، لە کاتێکدا گرووپە چەکدارە توندڕەوەکان بەشێکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتیان لە حەلەب و دەوروبەری کۆنترۆڵ کردووە. هەروەها یەکێتیی ئەوروپا داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە ئاستی توندوتیژییەکان کەمبکەنەوە، لە کاتێکدا ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە "ترسی" لە توندوتیژییەکان هەیە و داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی شەڕەکەی کردووە. سوریا لە ساڵی 2011وە و  لە دوای سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی دژ بە... 18 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کۆچی دوایی کەسایەتییەکی ئەمەریکایی کە داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و مافی کورد دەکرد Public Domain  — مۆرتن ئابرامۆیتز Morton Abramowitz، کە داکۆکیکارێکی مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان و بە تایبەتی گەلی کورد بوو، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 29 ی مانگی یازدەی 2024 لە تەمەنی 91 ساڵی لە ماڵەکەی خۆی لە واشنتنی پایتەخت کۆچی دوایی کرد. ئەم کەسایەتییە ئەمەریکاییە جگە لەوەی نووسەر و ڕووناکبیر و داکۆکیکاری مافەکان بوو، لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش کاری کردبوو. لە سەردەمی سەرۆک جێمی کارتەر باڵیۆز بووە بۆ تایلاند و لە سەردەمی جۆرج بوشی باوکدا باڵیۆزی ئەمەریکا بوو بۆ تورکیا. لە وتووێژێکدا کە لەگەڵیدا... 19 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا مەترسییەکانی شەڕی حەلەب بۆ سەر کەمینە ئاینییەکان Public Domain  — هاوکاتی پەرەسەندنەکان لە سوریا و پێشوەچوونەکانی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سەر بە تورکیا، لە حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری، مەترسییەکان لەسەر کەمینە ئایینیەکانی ئێزدی، کرستیان، عەلەویی و تەنانەت شیعە ئاینزاکانیش لە ناوچەکەدا زیاد دەکات. ڕۆشین موسا، ئەندامی بەڕێوەبردنی ماڵی ئێزدیان لە حەلەب و ئەندامی ئەنجومەنی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، کە دوو گەڕەکی کوردنشینن لە حەلەب لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، خەڵکی ئەم دوو گەڕەکە لە حەلەب و ناوچەی شەهبا، لە مەترسییەکی زۆردان.... 20 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کۆمەڵ: لێکدانەوەی بەرژەوەندی بچووک هۆکاری ناتەبایی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانە Public Domain  — کاندیدێکی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی هەرێمی کوردستان پەرتەوازەو ناتەبان، هۆکاری ناتەباییان دەگەڕێتەوە بۆ لێکدانەوەی بەرژەوەندی بچووک. عومەر گوڵپی، کاندیدی دەرچووی کۆمەڵی دادگەری بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"بوونی هەڵوێست لە بەرەی خەڵک و داکۆکیکردن لە کێشەکانی خەڵک لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی کۆنەکردووەتەوە." کۆمەڵی دادگەری کوردستان، سێ کورسی لە کۆی 100 کورسی پەرلەمانی کوردستانی بەدەستهێنا، بەڵام سەرکردایەتی حزبەکە هەڵبژاردنیان... 21 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئاوارەکانی عەفرین کە ساڵانێکە لە کەمپەکانی شەهبا نیشتەجێن جارێکی دیکە ئاوارە دەبنەوە Public Domain  —  یەکەم کاروانی ئاوارەبووی خەڵکی عەفرین کە ساڵانێکە لە کەمپەکانی شەهبا نیشتەجێ بوون، گەیشتنە شاری تەبقە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دایە. ئێستا بەشێوەیەکی کاتی لە یاریگای شارەوانی شارەکە جێگیرکراون. 21 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دوای هێرشی گروپە چەکدارییەکان بە پشتیوانی تورکیا، کوردەکان دەگەنە ناوچە پارێزراوەکان Public Domain  — بەرپرسێکی ناوخۆ دەڵێت ئەو کوردانەی سوریا کە هەڵدێن لە دەست هێرشەکانی گروپە چەکدارییەکان بە پشتیوانی تورکیا ڕۆژی دووشەممە گەیشتنە ناوچە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵات. هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ڕابەرایەتی کوردەکان کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات، ڕۆژی دووشەممە وتی هەوڵدەدات هاووڵاتیانی سڤیلی کورد لە دەوروبەری پارێزگای حەلەب بگوازێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدان. وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات فەرهاد شامی بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت " کۆمەڵێکی کەم لە خەڵکەکە گەیشتوونەتە... 22 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شارەزایەکی سەربازی: حکومەتی عێراق دەترسێت ئاڵۆزییەکانی سوریا بگاتە وڵاتەکەی Public Domain  — شارەزایەکی بواری سەربازی ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق ترسی هەیە لە گواستنەوەی شەڕی ئێستای سوریا بۆ عێراق، بۆیە عێراق ئامادەکاری کردووەو سنورەکانی توندوتۆڵ کردووە. موئەیەد جحێشی، شارەزای بواری سەربازی عێراقی، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،"ترسی عێراق لە گواستنەوەی شەڕی سوریا بۆ نێو وڵاتەکەی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، لە ساڵی 2014 داعش لە سوریاوە بۆ عێراق پەڕییەوە، بۆیە ئێستا ترسی هەیە لە پەڕینەوەی ئەو گروپانە بۆ عێراق." شەڕی نێوان ڕژێمی سوریا و گروپە چەکدارەکانی هەیئەی تەحریری شام بەردەوامی... 22 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕوانگەی سوریا دەڵێت ژمارەی کوژراوان لە شەڕەکەی سوریادا گەیشتووەتە 514 کەس Public Domain  — ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕادەگەیەنێت ژمارەی کوژراوان لە چەند ڕۆژی شەڕەکەدا لە باکووری سوریا گەیشتووەتە 514 کەس، ئەوەش دوای ئەوەی گروپە چەکدارییەکان بە سەرکردایەتی گروپی ئیسلامی حەیات تەحریر ئەلشام هێرشێکی گەورەیان ئەنجامدا. لە نێو کوژراوەکاندا 92 کەسییان هاووڵاتی سڤیل بوون. ڕوانگە وتی " ژمارەی کوژراوەکان گەیشتووەتە 514 کەس." 286 کەسییان چەکداری حەیات تەحریر ئەلشام و گروپە چەکدارییەکانی دیکە بوون، 154 کەسییان چەکدارانی لایەنگری حکومەت و 92 کەسی دیکەیان هاووڵاتی سڤیل... 23 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کڵاو سپییەکانی سوریا دەڵێن سێ هاووڵاتی سڤیل لە ئیدلیب کوژراون Public Domain  — دەزگای فریاکەوتنی سەر بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە ناسراون بە کڵاو سپییەکان ڕۆژی دووشەممە وتی سێ هاووڵاتی سڤیل لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیادا بۆ سەر نەخۆشخانەکان لە ئیدلیب کوژراون، ئەمە لە کاتێکدا کە شەڕەکەی نێوان حکومەتی سوریا و گروپە چەکدارییە ئۆپۆزسیۆنەکان تا دێت زیاتر دەبێت. دەزگاکە وتیشی دووان لەو سێ کەسەی کە گیانییان لە دەستداوە دوای ئەوە بووە کە ئامێرەکانییان لە یەکەی چاودێری ورددا لە نەخۆشخانەکە کوژاونەتەوە. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز   23 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئەردۆغان دەڵێت هیوادارە ' ناسەقامگیرییە 13 ساڵەییەکەی ' ناو سوریا کۆتایی پێبێت Public Domain  — سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داوای کۆتایی هێنانێکی کرد بە " ناسەقامگیرییەکەی " ناو سوریا و ڕێککەوتنێک بۆ وەستاندنی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکانەوە سەریهەڵداوەتەوە. ئەردۆغان وتی " هیوای گەورەمان بۆ سوریا ئەوەیە کە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکەکەی و یەکگرتوویی نیشتیمانی بپارێزرێت، هەروەها هیواخوازین ناسەقامگیرییەکە کە ماوەی 13 ساڵە بەردەوامە کۆتایی بێت، بە سازشێک کە لەگەڵ داواکارییە ڕەواکانی گەلی سوریادا بگونجێت." وتیشی " ماوەیەکی... 23 hr
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سەرچاوەکان دەڵێن حزبوڵا لە ئێستادا بە نیاز نییە چەکدار بنێرێت بۆ یارمەتیدانی ئەسەد Public Domain  — سێ سەرچاوەی نزیک لە گروپی چەکداریی حزبوڵای لوبنانەوە بە ڕۆیتەرزییان وت حزبوڵا لە ئێستادا بە نیاز نیە چەکدار بنێرێت بۆ باکووری سوریا بۆ یارمەتیدانی سوپای سوریا. سەرچاوەکان وتییان حزبوڵا هێشتا داوای لێنەکراوە چەکدار بنێرێت و گروپەکە " لەم قۆناغەدا ئامادە نیە بۆ ناردنی هێز بۆ سوریا." ئەوەش دوای ئەوەی ئاگربەستێک کۆتایی هێنا بە شەڕەکەیان لەگەڵ ئیسڕائیلدا. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز   1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوێکی سەلامەت بۆ کوردەکانی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە گەمارۆدراون، بەردەو... Public Domain  — مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە هەژماری (X)ی خۆیدا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە حەلەب، تل ڕفەت و شەهبا ئازایانە بەرگرییان لە هاووڵاتیان کردووە. عەبدی گوتیشی " کاردەکەین بۆ ئەوەی دانوستان لەگەڵ هەموو لایەنەکانی سوریادا بکەین بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی گەلەکەمان و گواستنەوەیان بە سەلامەتی لە ناوچەکانی تل ڕفەت و شەهبا بۆ ناوچە ئارامەکانمان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی وڵات."   عەبدی لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە بەرخۆدانی هێزەکانیان... 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ترامپ بولۆس هەڵدەبژێرێت وەکو ڕاوێژکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست Public Domain  — سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند خاوەنکاری لوبنانی - ئەمەریکایی مەساد بولۆس هەڵدەبژێرێت بۆ خزمەتکردن وەکو ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بولۆس خەزووری تیڤنی کچی ترامپە. ئەندامی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ترامپ بووە و کاری کردووە بۆ دەستکەوتنی دەنگی عەرەبە ئەمەریکاییەکان لە ویلایەتی میشیگن لە کاتێکدا کە کۆمەڵگەی عەرەبەکان لە وەڵامەکەی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن بۆ هێرشەکانی ئیسڕائیل دژی چەکدارەکان لە کەرتی غەززە و لوبنان ناڕازی... 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا پەرلەمانی کوردستان پێچەوانەی یاسا دانیشتنی یەکەمی بە کراوەیی هێشتەوە و نەیتوانی دەستەی سەرۆکایەتی هە... Public Domain  — ڕۆژی دووشەممە 2ی مانگی دوانزەی 2024، یەکەمین دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی 97 ئەندامی سەرکەوتووی هەڵبژاردن بەڕێوەچوو و دوای ئەوەی ئەندامان سوێندی یاساییان خوارد، دەرگای خۆپاڵەوتن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی کرایەوە، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنی لایەنەکان نەتوانرا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت و دانیشتنەکە بەکراوەیی هێڵرایەوە، بەوتەی ڕاوێژکارێکی پەرلەمانیش،" بەکراوەی هێشتنەوەی دانیشتن ناپەیڕەوی و نایاساییە." بەپێی یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ماددەی 47... 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کرێملن دەڵێت پوتن لە ڕێی تەلەفونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێراندا تاوتوێی دۆخی سوریای کردووە Public Domain  — ڕۆژی دووشەممە کرێملن ڕایگەیاند سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لە ڕێی پەیوەندییە تەلەفونییەوە لەگەڵ سەرۆکی ئێران مەسعود پزیشکیاندا تاوتوێی دۆخی سوریای کردووە. وتی " سەنگەکە لەسەر پەرەسەندنی دۆخەکە بووە لە کۆماری عەرەبی سوریادا." وتیشی " هەردوولا پشتیوانی بێ مەرجی خۆیان دەربریوە بۆ کارەکانی بەرپرسانی ڕەوای سوریا بۆ گەڕاندنەوەی سەروەریی دەستوور و سەقامگیری سیاسیی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ دەوڵەتی سوریا." سەرچاوە/ ڕۆیتەرز   1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گروپە چەکدارییەکانی لایەنگری ئێران لە عێراقەوە دەچنە سوریاوە بۆ یارمەتیدانی سوپای سوریا Public Domain  — دوو سەرچاوەی سوپای سوریا ڕایانگەیاندووە گروپە چەکدارییەکانی لایەنگری ئێران لە عێراق، شەوی ڕابردوو لە عێراقەوە بەرەو باکووری سوریا ڕۆیشتوون بە مەبەستی یارمەتیدانی سوپای سوریای گەمارۆدراو کە شەڕ لەگەڵ گروپە چەکدارییەکانی دژ بە حکومەتی سوریادا دەکات. سەرچاوەیەکی باڵای سوپای سوریا بە ڕۆیتەرزی وت دەیان چەکداری حەشدی شەعبی لە عێراقەوە چوونەتە ناو سوریاوە، ئەوەش لە ڕێی ڕێڕەوێکی سەربازییەوە لە نزیک خاڵی سنووری ئەلبوکەمال. ئەفسەرەکە وتی " ئەمە هێزی پشتیوانی نوێن ڕەوانە کراون بۆ یارمەتیدانی... 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی Public Domain  — سەرپەرشتیاری پێشانگاکە دەڵێت،" خوێنەری کتێبی ئینگلیزی ڕووی لە زیاد بوون کردووە" و "بەشداری خەڵک لە جارانی پێشووتر زیاتر بووە." پێشانگاکە بە بەشداری 12 وڵات و نۆ ملیۆن کتێب کرایەوە، سەرپەرشیاران دەڵێن ئامانجیانە ژمارەی سەردانیکاران بگەیەننە 100هەزار کەس. 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شەشەمین پێشانگای کتێب لە سلێمانی Public Domain  — سەرپەرشتیاری پێشانگاکە دەڵێت،" خوێنەری کتێبی ئینگلیزی ڕووی لە زیاد بوون کردووە" و "بەشداری خەڵک لە جارانی پێشووتر زیاتر بووە." پێشانگاکە بە بەشداری 12 وڵات و نۆ ملیۆن کتێب کرایەوە، سەرپەرشیاران دەڵێن ئامانجیانە ژمارەی سەردانیکاران بگەیەننە 100هەزار کەس. 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دیداری زایەڵە لەگەڵ دکتۆر کازیوە ساڵح Public Domain  — دکتۆر کازیوە ساڵح لە کلتوری ژێنۆسایددا مێژووی کۆمەڵکوژیی کوردمان بۆ باس دەکات لە عێراقدا و وەک لێکۆڵەرێکیش ئەو جۆرە دید و بۆچوونە ڕەت دەکاتەوە کە بەرپرسیارێتی ئەو ژینۆسایدە لە ئەستۆی تاکە کەسێک یان یەک لایەن بنرێت. کازیوە لەم دیدارەدا باس لە کتێبە نوێکەی دەکات. 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا میسڕ میوانداری حەماس دەکات لە هەوڵێکی نوێدا بۆ ئاگربەست لە غەززە Public Domain  — دوو سەرچاوەی حەماس وتییان سەرکردەکانی حەماس ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ بەرپرسانی ئاسایشی میسڕدا کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر هەوڵێکی نوێ کردووە بۆ ئاگربەستێک لە جەنگەکەی ناو غەززەدا، دوو بەرپرسی ئیسڕائیل وتیان سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهوش بڕیارە لەو بارەیەوە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ کابینەکەی ئاسایشیدا ئەنجام بدات. سەردانەکەی حەماس بۆ قاهیرە یەکەمین سەردان بوو دوای ئەوەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند هەوڵەکان زیندوو دەکاتەوە بۆ هاریکاریکردن لەگەڵ قەتەڕ و میسڕ و تورکیادا بۆ... 1 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ترامپ بە نیازە لێکۆڵەرێکی پێشوو وەکو بەڕێوبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵ هەڵبژێرێت Public Domain  — سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەڵێت بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کاش پاتێل دەستنیشان دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵ. پاتێل کە لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیەکەی ترامپدا بەڕێوبەری هەواڵگری نیشتیمانی و وەزیری بەرگری بوو، پێشتر داوای کردبوو ڕۆڵی کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی بسەندرێتەوە و هەر کارمەندێکی دەزگاکە کە پشتیوانی لە ترامپ ناکات دەربکرێت. پاتێل لە مانگی نۆدا لە پڕۆگرامی شۆن ڕایان شۆودا وتی " گەورەترین... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بایدن سەردانی ئەفریکا دەکات Public Domain  — ڕۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن بەرەو ئەنگۆلا دەچێت لە گەشتێکدا کە بەڵێنیدابوو ئەنجامی بدات بۆ ئەفریکا، هەروەها سەنگ دەخاتە سەر پڕۆژەیەکی گەورەی هێڵی ئاسنین کە ئەمەریکا پشتگیری لێدەکات و ئامانج لێی دوورخستنەوەی سەرچاوە کانزاییە گرنگەکانە لە چین. پڕۆژەکە کە خەرجییەکەی بەشێکی بە شێوەی قەرز لەلایەن ئەمەریکاوە دابین کراوە، کۆماری دیموکراتی کۆنگۆی دەوڵەمەند بە سەرچاوە کانزاییەکانەوە دەبەستێتەوە بە زامبیا و بەندەری لۆبیتۆی ئەنگۆلا لەسەر دەریای ئەتڵەسی، ئەوەش ڕێگەیەکی خێرا دروست دەکات... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شەڕ لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی پلاستیک هیواکان بۆ پەیماننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەخاتە مەترس... Public Domain  — گومانەکان لەسەر مۆرکردنی پەیماننامەیەکی جیهانی بۆ سنووردارکردنی پیسبوون بەهۆی پلاستیکەوە لە کۆتا ڕۆژی گفتوگۆکاندا سەریهەڵدا، لە کاتێکدا کە زیاتر لە 100 وڵات هەوڵییاندا بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیک و لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک وڵاتی وەبەرهێنەری نەوت دەیانویست تەنها سەنگ بخەنە سەر پاشماوەی پلاستیک. پێنجەمین و کۆتا کۆبوونەوەی کۆمیتەی دانوستانکارانی نێوان حکومەتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەدەستهێنانی پەیماننامەیەکی جیهانی پابەندکەر لە ڕووی یاساییەوە بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری بوسان... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ژن بە ئەندێشە جۆراوجۆرەکانیانەوە بەشێکی بەرچاون لە کارە هونەرییەکانی زەینەب ئەرکەوازی Public Domain  —  زەینەب لە دامێنی ڕوباری ئەڵوەن و لە ئامێزی باخەکانی جەلەوەدا دەژی و وەک بە دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکای وتووە دەیەوێت کلتور بەشێکی دانەبڕاو بێت لە هونەرەکەی و وەک دەڵێت دەکرێت لە ڕێی بەکارهێنانی ڕەنگەکانەوە کلتوری کوردەواریی خۆمان بپارێزین 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بارمتەیەکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئیسڕائیلی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا لە غەززە داوا لە ترامپ دەکات ئازادی بک... Public Domain  — گروپی چەکداریی حەماسی فەلەستینییەکان گرتە ڤیدیۆیەکی بارمتەیەکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک ئیسڕائیلی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوا لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەکات ئازادی بکات. یایل ئالیکساندەری دایکی ئیدان ئالیکساندەری بارمتە، وتی توشی شۆک بووە بەو گرتە ڤیدیۆیە، کە تێیدا ئالیکساندەری کوڕی کە تەمەنی 20 ساڵە ڕەنگی زەرد هەڵگەڕاوە و لە شوێنێکی تاریکدایە. ناوی خۆی دەڵێت و قسەکانی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو و ترامپ دەکات. دایکی ئالیکساندەر وتی ڤیدیۆکە "... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕۆڵی هونەر لە پاراستنی ژینگەدا کە ئەرکێکی سەرەکییە لە ئێستادا Public Domain  —  خانمە هونەرمەندێک سەرەمقەستی پارچە قوماشەکان لای بەرگدرووەکان و شوێنی تریش کۆدەکاتەوە و لە کارە هونەرییە شێوەکارییەکانی خۆیدا بەکاریان دەهێنێت و سەرسامییەکیش لای بینەرانی پێشانگا تایبەتەکەی جێدەهێڵێت. 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سوریا هەوڵی ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی گروپە چەکدارییەکان دەدات Public Domain  — ڕۆژی یەکشەممە سوپای سوریا دەستیکرد بە ڕەوانەکردنی هێزی پشتیوانی بۆ ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی گروپە چەکدارییەکان بەرەو حەمای باکوور، ئەوەش دوای ئەوەی گروپە چەکدارییەکان لە هێرشێکی کتوپڕدا حەلەب و ناوچە ستراتیژییەکانی دەوروبەرییان گرت. گروپە چەکدارییەکان بە سەرکردایەتی حەیات تەحریر ئەلشام ڕۆژی شەممە زۆربەی شاری حەلەبییان کۆنتڕۆڵ کرد و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە چوونەتە ناو شاری حەماشەوە. ئەو بانگەشەیە بە شێوەیەکی سەربەخۆ پشتڕاست نەکراوەتەوە. فەرماندەی گروپە چەکدارییەکە کۆلۆنێڵ حەسەن عەبدولغەنی... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕووسیا دەڵێت هێزە ئاسمانییەکەی وەکو پشتیوانییەک بۆ سوپای سوریا لە گروپە چەکدارییەکانی سوریای داوە Public Domain  — دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بڵاوییان کردەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتوویەتی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە وەکو پشتیوانییەک لە سوپای سوریا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر گروپە چەکدارییەکانی ناو وڵاتەکە. هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە پشتیوانییەکیدا بۆ سەرۆکی سوریا بەشاری ئەسەد، دوابەدوای هێرشێکی گروپە چەکدارییەکان دێت کە گەورەترین هێرشییان بووە لە ماوەی چەندین ساڵدا، لە جەنگێکدا کە لە ساڵی 2020 ەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاگیراوە. ناوەندی ڕووسیایی بۆ ئاشتەوایی لایەنە دوژمنەکان لە سوریا وتی موشەک و... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕووسیا بە چڕی بۆردومانی باکوری ڕۆژئاوای سوریا دەکەن Public Domain  — سەرچاوەکانی سوپای سوریا دەڵێن فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا و ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە بۆردومانی شاری ئیدلیبییان کردووە لە دووەمین ڕۆژی هێرشە ئاسمانییەکانیاندا بۆ سەر باکووری سوریا، ئامانج لەم هێرشانە دوورخستنەوەی ئەو گروپە چەکدارییانەیە کە دژی حکومەتی سوریا دەجەنگن و هێرشییان کردووەتە سەر شاری حەلەبیش. دانیشتوان دەڵێن لە هێرشێکی ئاسمانیدا ناوچەیەکی قەرەباڵغی دانیشتوان کراوەتە ئامانج لە ناوەڕاستی ئیدلیبدا، کە گەورەترین شاری ژێر کۆنتڕۆڵی گروپە چەکدارییەکانە و دەکەوێتە نزیک سنووری تورکیا و نزیکەی 4... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕووسیا دەڵێت هێزە ئاسمانییەکەی وەکو پشتیوانییەک بۆ سوپای ڕووسیا لە گروپە چەکدارییەکانی سوریای داوە Public Domain  — دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیا بڵاوییان کردەوە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتوویەتی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە وەکو پشتیوانییەک لە سوپای سوریا هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر گروپە چەکدارییەکانی ناو وڵاتەکە. هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە پشتیوانییەکیدا بۆ سەرۆکی سوریا بەشاری ئەسەد، دوابەدوای هێرشێکی گروپە چەکدارییەکان دێت کە گەورەترین هێرشییان بووە لە ماوەی چەندین ساڵدا، لە جەنگێکدا کە لە ساڵی 2020 ەوە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕاگیراوە. ناوەندی ڕووسیایی بۆ ئاشتەوایی لایەنە دوژمنەکان لە سوریا وتی موشەک و... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ژن بە ئەندێشە جۆراوجۆرەکانیانەوە بەشێکی بەرچاون لە کارە هونەرییە شێوەکارییەکانی زەینەب ئەرکەوازی Public Domain  —  زەینەب لە دامێنی ڕوباری ئەڵوەن و لە ئامێزی باخەکانی جەلەوەدا دەژی و وەک بە دڵشاد ئەنوەر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکای وتووە دەیەوێت کلتور بەشێکی دانەبڕاو بێت لە هونەرەکەی و وەک دەڵێت دەکرێت لە ڕێی بەکارهێنانی ڕەنگەکانەوە کلتوری کوردەواریی خۆمان بپارێزین 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هونەر سنور ناناسێت و پێویستی بە پەساپۆرتیش نییە بۆ پەڕینەوە لە تخوبەکانەوە Public Domain  — ئەژدەر حەیدەر ئەو هونەرمەندە کوردەیە کە توانیویەتی شێوازێکی وێنە کێشان لە عەممانی پایتەختی ئوردن لە سەرنجەکانیدا هەڵگرێت و بەدەم گوێگرتن لە قەتار و خاوکەر لە ماڵەکەی خۆیدا لە کفری نەک هەر خەریکی کاری هونەرییە بەڵکو بەهرەکانی تریش فێر دەکات. 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بەرنامەی زایەڵەی داهێنان 1ی مانگی دوازدەی 2024 Public Domain  —  زایەڵەی داهێنان بەرنامەیەکی فەرهەنگییە و هەر دوو هەفتە جارێک لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکاو ئامادە و پێشکەش دەکرێت و لە کەناڵی ئێن ئاڕتییەوە پەخش دەکرێت 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شوێنەوارە دێرینەکان هەمیشە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە بۆ پاراستنی ئەو مێژووەی هەیانە Public Domain  —  لە شاری کفری وەک دیار جەمال پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا باسی دەکات بەشێکی شوێنەوارە دێرینەکانی شارەکە نۆژەن کراونەتەوە و ئەمەش یەکێکە لەو هۆکارانەی سەرنجی گەشتیارانی بەلای خۆیدا بردووە. بەڵام دەشڵێت هێشتاش کاری تر ماوە بکرێن بۆ ناساندنی زیاتری گەشتیاران بە مێژووە دەوڵەمەندەکەی شاری کفری. 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا کۆشکی سپی دەڵێت دۆخی ئێستای سوریا دەرئەنجامی پشتبەستنی بەشار ئەسەدە بە تاران و مۆسکۆ Public Domain  — وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی وێڕای ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە پێوەندییەکی ئەمەریکا بە ڕووداوەکانی سووریا، باس لەوە دەکات کە ڕەتکردنەوەی بەردەوامی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەیەکی سیاسی و هەروەها پشتبەستنی بە ڕووسیا و کۆماری ئیسلامی ئێران بارودۆخی ئێستای دروست کردووە. شان ساڤێت ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژەدان بە "داڕوخانی هێڵەکانی ڕژێمی ئەسەد لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا" ڕایگەیاند "ئەمەریکا تەحریری شام وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناساندووە و هیچ... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا بژاردە ئەمنییەکانی ترامپ دەریدەخات لەگەڵ سیاسەتی 'زۆرترین فشار'دایە بۆ سەر ئێران Public Domain  — پێدەچێت ئێران لە کارنامەی سیاسەتی دەرەوەی حکومەتی داهاتووی ترامپدا شوێنێکی بەرچاوی هەبێت بێت جارێکی دیکە سیاسەتی زۆرترین فشار بۆ سەر ئێران جێبەجی بکاتەوە. 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا هەزاران ئەندامی سوپای قودسی ئێران و میلیشیا عێراقییەکان ڕەوانەی سوریا دەکرێن بۆ بەرەنگاربوونەوەی یاخ... Public Domain  — ئاژانسە هەواڵییە فارس زمانەکان ڕایدەگەیەنن هەزاران کەس لە ئەندامانی سوپای قودسی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئیران و میلیشیا عێراقییەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارە نەیارەکانی ئەسەد کە تورکیا پشتیوانیان دەکات، ڕەوانەی سوریا کراون. بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە چەکدارە جیهادییەکانی سەر بە تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا لە باکووری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستپێکرد و بە خێرایی پێشڕەوییان کرد. چەکدارانی بەشداربووی هێرشەکان بریتین... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن تورکیا لەپشت هێرشی چەکدارانی تەحریری شامە و دەیهەوێت هێرش بکاتە سەر... Public Domain  — وتەبێژی فەرمی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەمال عاکێف لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی سوریا و بەتایبەتی دۆخی حەلەب و گوندەکانی دەورووبەری ڕایگەیاند "ئە گۆڕانکارییانەی لە حەلەب و ناوچەکانی ڕوودەدەن، گۆرانکارییەکی خێران." عاکێف بە ئاماژەدان بە هەڵوێستی بەردەوامی ئیدارەی خۆسەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ڕووی پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا دەڵێت "ئێمە هەمیشە جەخت لەسەر ئاشتی دەکەینەوە و خواستمان ئەوەیە... 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سەربازێکی دێرینی ئۆکرانیا، سەربازەکانی دیکە فێری بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفرۆکەوان دەکات Public Domain  — ڤیاچێسلاڤ کە دانیشتووی شاری ڤینیتسیا، لە شەڕی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیاوە قۆڵی ڕاستی لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وەک کەسێک کە زیانێکی جەستەیی زۆری بەرکەوتووە، ئەوەی لە توانایدایە دەیکات بۆ ئەوەی یارمەتی سەربازەکانی دیکە بدات لە شەڕەکەدا دژی داگیرکاری ڕووسیا. 2 d
ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئایدن مەعروف: پێویستە کۆتا بۆ تورکمان نەکرێت بە پێوەر و وەک نەتەوە لەکابینەی دەیەمی حکومەت بەشداری پ... Public Domain  — وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لەبارەی بەشداری تورکمان لە کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەنێت، پێویستە ڕەچاوی کورسی کۆتا نەکرێت بۆ تورکمان بەڵکو وەک نەتەوە لێی بڕوانرێت و دەشڵێت، نەتەوەی تورکمان زۆر لە کۆتا گەورەترە و گرنگە بەشداری کارای پێبکرێت لەنێو حکومەتدا. ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" ئێمە وەکو نەتەوەی تورکمان، تورکمانەکان لە بابەتی کۆتا زۆر زۆر گرنگتر و گەورەترە و نابێت ئەو دوو کۆتایەی کە تورکمان هەیەتی، بکرێت بە پێوەر بۆ... 2 d